9 . خەرمانان . 2726
سەرەکیچالاکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

کردەوەی سێکسیی بەبێ ڕەزامەندیی ئازادانە

کردەوەی سێکسیی  بەبێ ڕەزامەندیی ئازادانە
23 . گەلاوێژ . 2726

دەستدرێژی سێکسی هەر کردەوەیەکی سێکسییە کە بەبێ ڕەزامەندیی ئازادانە و ڕوونی کەسی بەرانبەر، یان بەکارهێنانی هێز، هەڕەشە، زۆرەملێ یان فێڵ ئەنجام بدرێت. ئەم جۆرە توندوتیژییە دەتوانێت بۆ هەر کەسێک ڕووبدات.
ڕەزامەندی دەبێت بە ئازادی و بەبێ هیچ فشارێک بدرێت و هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لە هەر کاتێکدا وەریگرێتەوە. بێدەنگی، نەبوونی بەرخۆدان یان ترس، بە مانای ڕەزامەندی نییە.


لە یەکی ژوئیەی ٢٠٢٤ەوە، یاسای سوویس بە بنەمای «نەخێر واتە نەخێر» نوێ کراوەتەوە. بەپێی یاسا، هەر کردەوەیەکی سێکسی کە بە پێچەوانەی ویستی کەسێک ئەنجام بدرێت تاوانە، تەنانەت ئەگەر کەسەکە بەهۆی ترس یان شۆکەوە نەیتوانیبێت بەرخۆدان بکات.

ڕێزگرتن لە ڕەزامەندی، ڕێزگرتنە لە جەستە، کەرامەتی مرۆڤ و مافی هەر کەسێک بۆ بڕیاردان لەسەر جەستەی خۆی.
ڕێکخراوی ژنانی کوردستان لە سوویس خولی فێرکاری لەسەر ئەم بابەتە بە هاوکاری و سپۆنسەری شارەوانی لۆزان بەڕێوە دەبات. زانیاریی زیاتر لە داهاتوودا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە.