11 . ڕەشەمە . 2725
سەرەکیفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندی
ئێمە کێین؟«ڕێکخراوی ژنانی کوردستان»، ڕێکخراوێکی سەربەخۆ، بێلایەن و قازانج‌نەویستە. نووسینگەکەی لە شاری ژنێڤە و دەتوانێت لق لە شار و کانتۆنەکانی دیکەی سویس، بە مەبەستی پەرەپێدانی پێگەی خۆی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی دابمەزرێنێت.
ئامانجی ئیمە پشتیوانیکردن، بەرزنرخاندن و هاوکاریکردنی ژنانی کوردستانی و کەمینە ڕەگەزییەکان لە بوارەکانی:
• پڕۆسەی تێکەڵبوون
• سەربەخۆیی و گەشەپێدانی تاکەکەسی و پێشەیی (کارکردن).
• پاراستن و برەودان بە کولتووری کوردی لە ڕێگەی ڕەخساندنی فەزایەک بۆ ئاڵوگۆڕ، ڕاهێنان و کاری هاوبەشبوون.

ئامانجەکانی ریکخراوی ژنانی کوردستان بریتین لە:1- پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەندامانی کۆمەلگای کوردستانی و ئاسانکاری تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگای خۆجیی(سویس).
2- پاڵپشتیکردن لە پڕۆسەی پەروەردە و ڕاهێنان لە پێناو پاراستنی زمانی دایک و پێشخستنی کولتووری کوردی.
3- پێشکەشکردنی پاڵپشتی و هاوکاری تایبەت بە ژنانی کوردستانی و کەمینەڕەگەزییەکان کە ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت بوونەتەوە.
4- پێشوازیکردن لە تازەهاتووان و ڕێنماییکردنیان بۆ ناوەندە خزمەتگوزارییە خۆجێییەکان.
5- دروست کردنی پەیوەندی لە نیوان ژنانی کوردستانی و ئاسانکاری بۆ تێکەڵ بوونیان لەگەڵ کۆمەڵگای خۆجێی.
6- هاندانی ژنانی کوردستانی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانیان، ڕاهێنان و هاوکاریی یەکتر بە مەبەستی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و متمانەبەخۆبوون و تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگادا. ئەمەش لە ڕێگەی وۆرک شۆپ، کۆنفڕانس و بەرنامەکانی ڕاهێنانەوە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی پشتیوانیی بەهێز کە تێدا هەموو ژنێک بتوانێت سوود لە زانیاری و پشتیوانییەکانی ئەوانیتر وەربگرێت.
7- پاڵپشتیکردنی ژنان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و پڕۆژەی ئابووری لە کوردستان ، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی دارایی و باشترکردنی بژێوی خێزانەکانیان.

پڕۆژەکانمان: هاوکاری و پشتیوانیکردنئەم بوارە دڵی چالاکییەکانمان و کۆڵەکەی سەرەکیی ڕێکخراوی ژنانی کوردستان پێکدەهێنێت.
ئێمە بە دیدێکی مرۆڤدۆستانە، بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی نهێنیپارێزی و ڕێزگرتن، پشتیوانیی ژنانی کوردستانی و کەمینە ڕەگەزییەکان لە سەرجەم قۆناغەکانی تێکەڵاوبوون و بەهێزبوونیان لەنێو کۆمەڵگەی سویس دا دەکەین. ئامانجمان ئەوەیە ببینە پردێک بۆ گەیشتنی ئەوان بە مافەکانیان و گەشەکردنیان.

شێوەکانی پشتگیرییەکردنمان بریتین لە:
• پشتیگیری تایبەت بۆ ئەو ژنانەی کە تووشی کێشە کۆمەڵایەتی، خێزانی، ئیداری یا کێشەکانی پەیوەندیدار بە داواکاری پەنابەری دەبنەوە.
• ڕێنمایی کردن بەرەو خزمەتگوزارییە گشتییەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتی، یاسایی ورێکخراوەییە پەیوەندیدارەکان.
• خولی تایبەت بە گەشەپێدانی تاکە کەسی، بروا بە خۆبوون و بە دەستهێنانی کارامەیی لە کاری پراتیک دا.
• وۆرکشۆپ و پشتگیری بۆ دروستکردنی پڕۆژە پیشەیی و ئابوورییەکان بە مەبەستی سەربەخۆیی دارایی.
• ڕێکخستنی جەژن، بۆنە و بەرنامە کەلتوورییەکان بە ئامانجی هاندانی ئاڵوگۆر و نزیکبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگای ناوخۆیی.


هیوامان، بروامان، داهاتوومانئێمە بڕوایەکی تەواومان بە هێز، خۆڕاگری و ئیرادەی ژنانی کوردستان هەیە لە پرۆسەی بنیاتنان و گۆڕانکاریدا. ژنانی کوردستانی وەک هەڵگری مێژوویەکی دەوڵەمەند لە خەبات و پابەندییەکی قووڵ بە کولتوورەکەیانەوە، هەمیشە ڕۆڵێکی سەرەکییان لە پێشخستن و ڕاگرتنی هاوسەنگیی کۆمەڵگەدا هەبووە.
بۆ خولقاندنی کەشێکی لەبار بۆ گۆڕانکاری، چاکبوونەوە و ئاشتی، پێویستمان بە بەرگرییەکی بەکۆمەڵ دژی توندوتیژی و ستەم هەیە؛ چونکە ئێمە پێکەوە بەهێزترین. ئامانجمان ئەوەیە ژینگەیەک بڕەخسێنین کە تێیدا هەر ژنێکی کوردستانی بتوانێ:
• دەنگی خۆی بەرز بکاتەوە و پەیامی بگەیەنێت.
• پەرە بە تواناکانی بدات و ئاسۆکانی گەشەکردنی فراوانتر بکات.
• بەشدارییەکی کاریگەر بکات لە بنیاتنانی داهاتوویەکی دادپەروەرتر، یەکسانتر و گشتگیرتر بۆ هەمووان.

روانینی ئێمەئئێمە خوازیاری جیهانێکین کە تێیدا ژنانی کوردستان لە بڕیاردان لەسەر ژیان، جەستە و داهاتووی خۆیان ئازاد بن، بە بێ ترس لە توندوتیژی،ستم و جیاکاری .
پێشبردنی ڕوانینەکانمان بەرانبەر بە پێگەی ژنانی کوردستانی، پشت بەو هانگاوە کردەوییانە دەبەستێت:
• ئاسانکاری بۆ تێکەڵاوبوونیان و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان؛
• بەهێزکردنی سەربەخۆییان لە ڕێگەی ڕاهێنان، ڕێنماییکردن و پشتیوانی لە یەکتر؛
• پاراستن و بەهادان بەزمان و کەلتووری کوردی؛
• دروستکردنی تۆڕی پشتگیری بۆ ڕزگاربوون لە گوشەگیری؛
• پاڵپشتی درووستکردنی پڕۆژەی ئابووری بۆ پتەوکردنی سەربەخۆیی دارایی، بە کوردستانیشەوە؛

ئێمە کاردەکەین بۆ ئەوەی هەموو ژنێکی کوردستانی بتوانێت لە ژینگەیەکی ئارام،شایستە و پر لە هیوادا گەشە بکات.

پشتیوانیمان بکەن / ببن بە ئەندامهەموو یارمەتییەک هەرچەندە بچووکیش بیت، جێگەی بایەخە
بۆ یارمەتییدانی ڕێکخراوەکەمان:

IBAN :CH68 0900 0000 1675 7127 2