25 . ڕەزبەر . 2726
سەرەکیچالاکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

شۆڕشی ژینا بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”

شۆڕشی ژینا بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”
25 . خەرمانان . 2726

 🟣 شۆڕشی ژینا بە دروشمی ⁧ #ژن_ژیان_ئازادی⁩ دەنگی ڕاستەقینەی ئیرادەی نەتەوەیەک و راپەرینێک لە تووڕەیی بوو کە بە پێشەنگیی ژنانی بوێری کوردستان و لاوانی ڕزگاریخواز، 
بناغەی ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی لەرزاند و مێژوویەکی نوێی بەرگریی و شکۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کرد.

‏ئیمە وەک ⁧ #ڕێکخراوی_ژنانی_کوردستان⁩ لە سویس ، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو ڕۆڵە خۆبەخشانەی کە خوێنی گەشیان کردە مەشغەڵی ڕێگای ڕزگاریی ، سڵاو بۆ بریندارانی سەربەرز،
 بۆ زیندانیانی سیاسی و بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کە خەمی لەدەستدانی ڕۆڵەیان کردە هێزی بەردەوامیی شۆڕش.

‏ڕێبازی شۆڕشی ژینا لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و ڕزگارکراودا، تێکۆشان بۆ یەکسانی و دادپەروەری بەردەوامە و ناوەستێ.