25 . ڕەزبەر . 2726
سەرەکیچالاکیبابەتراپۆرتوتارفرۆشگاهاوپۆل0پێوەندیفۆرمی ئەندامێتیپەیوەندی

١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢

١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢
26 . خەرمانان . 2726

١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢، لە شاری برلینی ئەڵمان، بە پیلانێکی پێشوەختە، تێکۆشەرانی ئازادی و ڕێبەرانی هزری کورد، دکتۆر سادق شەرەفکەندی، فەتتاح عەبدوڵڵی، هومایون ئەردەڵان و دۆستی گەلەکەمان، حوسێن نووری دێهکوردی، لە ڕێستورانی مێکۆنووس لەلایەن تیرۆریستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە شەهید کران.
 ڕێژیمی داگیرکەری ئێران پێی وابوو بە لەناوبردنی جەستەی ڕێبەرانی کورد، دەتوانێت دەنگ و مەشخەڵی شوناسخوازیی نەتەوەی کورد بکوژێنێتەوە؛ بەڵام خافڵ لەوە بوو کە خوێنی ئەو شەهیدانە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هزری نەتەوەیی و بەهێزبوونی خەباتی میللەتی کورد.
ئێمە، وەک ڕێکخراوی ژنانی کوردستان، ئەم یادە تاڵە بە ڕێزەوە بەرز رادەگرین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە ڕێبازی ئەو شەهیدانە تا گەیشتن بە مەنزڵگەی ئاواتەکانمان، بەردەوام دەبێت.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی مێکۆنووس